
ده‌نگ نێت
قۆناغى سێیه‌مى رێگایی پشتێنه‌یی كه‌لار كه تێچوه‌كه‌ى نزیكه‌ى ٤ ملیار دیناره به‌شى زۆرى كاره‌كانى ته‌واو بوه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گرفتى ئه‌و ماڵانه نه‌كراوه ده‌كه‌ونه به‌ر پرۆژه‌كه رێگاكه ته‌واو ناكرێت.
ماوه‌ى حه‌وت ساڵه رێگه‌ى پشتێنه‌یی كه‌لار گرفتى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى چه‌ند ماڵێكى هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا گرفته‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار له باره‌ى گرفتى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ماڵانه رێگرن له ته‌واوبونى قۆناغى سێیه‌مى رێگه‌ى پشتێنه‌یی كه‌لار كۆبونه‌وه كراوه، به‌ڵام كۆى كۆبونه‌وه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجام.
دو مانگ پێش ئێستا بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند كه ئه‌و گرفته ده‌ده‌نه دادگا بۆ ئه‌وه‌ى دادگا بڕیارى كۆتایی له‌باره‌وه بدات، به‌ڵام هێشتا گرفته‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى گرفتى ئه‌و ماڵانه و ته‌واو كردنى پرۆژه‌ى رێگاى پشتێنه‌یی كه‌لار كه نزیكه‌ى ٣٠٠ مه‌ترى ماوه، به‌رزان كه‌رێم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئەوماڵانە زەویەکانیان دەخرێتە سەر سەرۆکایەتی شارەوانی گردەگۆزینە و له ئێستادا رێكاره‌كانى ده‌ستى پێكردوه.
وتیشى: دواتر دادگا بڕیار له قهرهبوهكانیان ده‌دات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان ده‌ستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبه‌ره: بوارى خانوبه‌ره له‌گه‌رمیان زۆر سست بوه
-
زۆرترین بینراوەکان