ده‌نگ نێت
مه‌رجى ئه‌ندامبون له یه‌كێتى مامۆستایان بۆ سه‌رجه‌م به‌شدارانى پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبونى به‌هه‌شتى كه‌لار كه به " پڕۆژه‌ى مامۆستایان" ناسراوه دانراوه‌و سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایانیش ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه رێككه‌وتوین له‌وباره‌یه‌وه.
به پێی یاسای كارى سه‌ندیكاكان ئه‌ندامبون تێیاندا ئاره‌زومه‌ندانه‌یه، به‌ڵام یه‌كێتى مامۆستایان به‌فشار ممۆستایان ناچار ده‌كات له‌و سه‌ندیكایه ببنه ئه‌ندام.
پڕۆژه‌ى به‌هه‌شتى كه‌لار كه بۆ مامۆستایانى كه‌لار دروستده‌كرێت، لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌كه رێككه‌وتون كه رێگه به‌و مامۆستایانه نه‌درێت بڕۆنه پڕۆژه‌كه‌وه كه پێناسى یه‌كێتى مامۆستایانیان پێنه‌بێت.
ئازاد حه‌سه‌ن، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بهرادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئه‌وان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه له‌وباره‌یه‌وه رێككه‌وتون و ئه‌و بابه‌ته‌یان كردوه‌ته برٍیار.
وتیشى: ئه‌وه‌ى پێى خۆش نیه ببێته ئه‌ندام با به‌شدارى پرۆژه‌كه نه‌كات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان