ده‌نگ نێت
به‌هۆى خۆپیشاندانى هاوڵاتیانى گوندى چیا سورخ له‌پێش كێڵگه‌ى نه‌وتى ناوچه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى خزمه‌تگوزارى بۆ گونده‌كه‌یان ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له دوێنێ شه‌وه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار كه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "موختار و هاوڵاتیانى گوندى چیار سورخ به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى خزمه‌تگوزارى له سنوره‌كه‌یان له‌و داهاته‌ى كه له كێڵگه‌ى نه‌وتى چیا سورخ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت خۆپیشاندنیان ئه‌نجام دا له‌به‌رده‌م ئه‌و كێڵگه نه‌وتیه‌دا".
هه‌ر به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، دواتر له‌لایه‌ن ئاسایشى قۆره‌توه‌وه 6 له‌و هاوڵاتیانه بانگ كراون به‌ناوه‌ى قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، به‌ڵام وته و په‌نجه‌مۆریان لێوه‌رگیراوه، تا ئێستاش ئازاد نه‌كراون و ده‌ستبه‌سه‌رن.
رادیۆى ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر په‌یوه‌ندى به عوسمان عه‌بدوالكه‌ریم، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام ناوبراو بێئاگاى خۆى له بابه‌ته‌كه راگه‌یاند.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان