دهنگ نێت
بە وتەی بەڵێندەری پرۆژەى رێگاى كهلار -كفری دەستوەردراوەتە کارەکەی و لە کوالێتی پرۆژەکەی کەمکراوەتەوە و بۆ بەرژەوەندی چەند کەسێک بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو نەگیراوە.
هێمن هادی، بەڵێندەری پرۆژەى رێگاى كهلار -كفری له راپۆرتى یهكهى چاودێرى حكومهتى خۆجێی گهرمیان كه لهبارهى گرفتى رێگاوبانهكانى سنورى گهرمیان بڵاوكراوهتهوه ئاماژهى بهوهكردوه: لە ستەیشنی وێستگەی ٨و ١٠٠ تا ٢٣ و ٤٠٠ سێ قیری رێگاکەیان بە سێ چین کردوە، بەڵام لەدوای ئەوەوە کراوە بە ٢ چین.
لەبارەی هۆکارەکەیەوە ئهوه خستوهتهڕو: ”ئەمە یەکێکە لەهەڵەکانی حکومەت هاتوە چینێک لە قیرەکەی بە ئێمە لابردوە لەبەر ئەوەی کە فڵان کەس لە جڤاتی گۆڕانە یان لە مەڵبەندی یەکێتیە خەڵکی فڵان دێی گەرمیانە زەخت دەکات لە وەزیر یان لە ئیدارەی گەرمیان بێن رێگای گوندەکەی چاکبکەن ئەوانیش مەجبور دێن سێ چینەکەی ئێمە دەکەن بە دو چین و پارەی پڕۆژەکە دادەبەزێنن شوێنی دیکەی پێ چاک دەکەن ئەمە پێی دەڵێن لاتبازی“.
له راپۆرتهكهدا بەڕێوبەری ریگاوبانی گەرمیان، ئەوە روندەکاتەوە بە پێی پێویستی رێگاکە چینەکانی قیر دیاری دەکەن، ئەوەشی دوچین قیردەکرێت لەبری چینی سێیەم بەردی شکاو و هاڕاو بە ٢٠ سم بەکاردەهێنن کە هەمان تۆکمەیی قیری هەیە.
کاتی مانهوهى قیر ١٠ بۆ ١٥ ساڵە، دواتر دەبێت بە بەردەوامی نۆژەن بکرێتەوە، هۆکارەکانی تێکچونی قیر لە ماوەیەکی کەم دا دەگەڕێتەوە بۆ جۆری قیرەکە و جۆری ئەو مەوادەی کە تێیدا بەکار دەهێنرێت لەگەڵ کۆمپاکشن .
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان