ده‌نگ نێت
شه‌قام و رێگاوبانه‌كان له ناحیه‌كاندا كێشه‌دار ترن، ئه‌وه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، دیارترینیان نه‌بونى ماسته‌رپلان و بونى ته‌جاوز و ناڕێكیه له نه‌خشه‌كاندا.
به پێی راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان كه له‌باره‌ى گرفتى رێگاوبان و شهقامهكانى سنورى گه‌رمیانه‌وه ئاماده‌كراوه، سه‌رۆكى شاره‌وانى باوه‌نور، ئاماژه‌ى بهوهكردوه بەهۆی نەبونی ماستەر پلان و نەخشە ناحیەی باوەنور تەنانەت نازانرێت چۆن شەقامەکانی دروست بکرێت.
تارق مەحمود، ده‌شڵێت: ”لەگەڵ تاپۆکردنی گەڕەک و زەویەکان دەستمان بە دروستکردنی ماستەر پلانیش کردوە بۆ ناحیەکە، بەمەش دیزاینی تەواو دەکەین بۆ شەقامەکانی باوەنور“.
ئه‌م كێشانه له ناحیه‌كانى تریشدا بونى هه‌یه و هۆكارى ئه‌وه‌ن كه شه‌قامه‌كان وه‌ك پێویست باش نه‌بن و زوش خراپ ببن.
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خوجێى گه‌رمیان پرۆژه‌یه‌كى رادیۆى ده‌نگه به پاڵپشتى رێكخراوى(NED)ى ئه‌مریكى ئه‌نجامیده‌دات و به‌دواداچون بۆ كێشه‌و گرفته‌كانى گه‌رمیان ده‌كات و له‌باره‌یانه‌وه راپۆرتى بنكۆڵكارى ده‌خاته‌ڕو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان