دەنگ نێت
چەند ھاوڵاتیەک رایدەگەیەنن کە پارەی مامەڵەی دەرھێنانی پاسپۆرت گران کراوە لە گەرمیان، بەڕێوبەری نوسینگەی پاسپۆرتی سنورەکەش دەڵێت: نوسینگەکان پارەی ساڵانە دەدەن و پارەی مامەڵەکانیش لە شوێنی دیکە ھەرزانترە.
دو ھاوڵاتی بە رادیۆی دەنگیان راگەیاند: بۆ دەرھێنانی مامەڵەی پاسپۆرت بە نزیکەی ھەر ھاوڵاتیەک ٣٨ ھەزار دیناری لێوەردەگیرێت، کە ھەندێک لەم پارانە زیاد کراون و لە شوێنی دیکە بڕەکەی کەمترە.
وتیشی: لەگەڵ ئەوەی نوسینگە ئەھلیەکانی مامەڵەی پاسپۆرت ھێنراونەتە ناو بینای پاسپۆرتی گەرمیان، نرخەکەشیان گرانکردوە لەسەر ھاوڵاتیان، بە نزیکەی ٨-١٠ ھەزار دینار بۆ ھەر مامەڵەیەک.
لایخۆشیەوە ریاز محەمەد، بەڕێوبەری نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی٢ 'گەرمیان'، بە رادیۆی دەنگی وت: نرخەکە لەچاو ھەندێک شوێن کەمترە، بۆنمونە لە سلێمانی ٤٠ ھەزارە.
وتیشی: ئەو نوسینگە ئەھلیانەی مامەڵەی پاسپۆرت ئەنجام دەدەن ساڵانە کرێی شوێن و کارەکەیان دەدەن بە حکومەت کە چەندین ملیۆن دینارە.
بەوتەی ھاوڵاتیەکە کە ناوی لای دەنگ پارێزراوە، حکومەت لەبەر وەرگرتنی باج لەو نوسینگانە، ھاتوە پارەی لەسەر ھاوڵاتیان بەرادەیەکی نامەعقول گران کردوە، لەکاتێکدا لە شوێنەکانی تر مامەڵەکان بەو پارەیە نیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان