ده‌نگ نێت
نزیكه‌ى دو هه‌فته‌یه به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار نوسراوى ده‌ستله‌كار هه‌ڵگرتنى كردوه، به‌ڵام تا ئێستا له پۆسته‌كه‌ى ماوه‌ته‌وه و ده‌ستى له پۆسته‌كه‌ى نه‌كێشاوه‌ته‌وه.
پێشتر ئارام ره‌حیم، به‌رپرسى راگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: مامۆستا عه‌داله‌ت له‌تیف به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار یاداشتى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى نوسیوه و نوسراویشى ئاراسته‌ى سه‌روى خۆى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى ببه‌خشرێت.
نزیكه‌ى دو هه‌فته‌یه نوسراوى ده‌ست له كارههڵگرتنهكهى په‌سه‌ند نه‌كراوه و به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لاریش به بیانوى ئه‌وه‌ى كه رێكارێكى ئیدارییه ئاماده نیه له‌و باره‌یه‌وه لێدوان بدات.
له‌باره‌ى دانه‌نانى كه‌سێكى دیكه بۆ پۆستى به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار، دارا ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى وت: مامۆستا عه‌داله‌ت ده‌ستى له كارنهكێشاوهتهوه به‌ڵكو داواى كردوه راژه‌كه‌ى بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا كه پێشتر له‌وێ بوه.
وتیشى: ئه‌و داواكارییه‌ى پێشكه‌شى كردوه بۆ ده‌ست لهكارههڵگرتنى له پۆسته‌كه‌ى قبوڵ نه‌كراوه و له جێگه‌ى خۆى ماوه‌ته‌وه كه‌س نه‌خراوه‌ته جێگه‌كه‌ى.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان