دەنگ نێت
پارلەمانتارێکی کوردستان رایدەگەیەنێت: وەزیری تەندروستی ھەرێم بە نایاسایی خۆی کردوە بە سەرۆکی سندوقی شیرپەنجە، داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەم پۆستەش دەکات.
لوقمان وەردی، کە ھاوکات ئەندامی لیژنەی تەندروستی پارلەمانی کوردستانە، لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: بەپێی یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٢ سندوقێک دروستکراوە بەناوی سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە، بەپێی ئەم یاسایە ئەنجومەنی بەرێوەبردنی سندوق پێک دێت لە: بەرێوەبەری سەنتەرەکانی چارەسەری شێرپەنجە لە پارێزگاکانی ھەرێم، نوێنەری وەزارەتی دارایی، نوێنەری وەزارەتی تەندروستی، شارەزاو راوێژکارێک لەوانەی پسپۆڕن لە ناوەوە و دەرەوەی وەزارەتی تەندروستی.
رونیشیدەکاتەوە: "بەپێی یاساکە سەرۆکی سندوق لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەن ھەڵدەبژێردرێت، کەچی ماوەی زیاتر لە ساڵێکە وەزیری تەندروستی بە نایاسایی خۆی کردوە بەسەرۆکی سندوقەکە".
جەختدەکاتەوە: ئەمکارە پێچەوانەی بڕگەی پێنجە لە ماددەی شەشەمی یاسای ناوبراو کە ئەرکی وەزیر بەدواداچونی ئاستی پابەندبونی سندوقە بە حوکمەکانی یاسا نەک خۆی ببێتە سەرۆکی سندوق.
داواش دەکات نابێیت چیتر وەزیری تەندروستی سەرۆکی سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە بێت و دەبێت سەرۆکێکی بۆ دیاریی بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان