ده‌نگ نێت
تا ئێستا به‌شى مناڵانى نه‌به‌كام له نه‌خۆشخانه‌كانى سنورى گه‌رمیاندا نیه و به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌ڵێت: بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌شه پێویستمان به پزیشكى نیشته‌جێى دیرین و پزیشكى پسپۆرى مناڵان هه‌یه.
د.سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگ وت: "بۆ كردنه‌وه‌ى به‌شى مناڵانى نه‌به‌كام له گه‌رمیان ئامێر و پێداویستى و شوێنى تایبه‌ت و په‌رستاریش ته‌رخان كراوه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بونى پزیشكى نیشته‌جێى دێرین و كه‌مى پزیشكى پسپۆڕى مناڵان وایكردوه ئه‌و به‌شه كردنه‌وه‌ى دوابكه‌وێت".
وتیشى: چه‌ندین جار داوامان كردوه چ له رێگه‌ى نوسراوهبێت چ له كۆبونه‌وه‌ى وه‌زاره‌تمان ته‌نانه‌ت له كابینه‌ى هه‌شتى حكومه‌تى هه‌رێم باسیش له‌م بابه‌ته كراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ نه‌كراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان