دەنگ نێت
پارێزەرێک دەڵێت گۆڕینی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی ھەواڵێکی خۆش بوە بۆ گەندەڵکاران.
رادیۆی دەنگ لە ھەواڵێکی پێشتری دا ئاشکرای کرد کە دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی کە بەدواداچونی بۆ دۆسیەکانی گەندەڵی دەکرد، لابراوە.
لەبارەی ئەم روداوەوە، پارێزەر: نەشاد عومەر، لە پۆستێکدا لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک، نوسیویەتی: ئەگەر گۆڕانکاری لە دادگای دەستپاکی گەرمیان نەکرایە، لە ماوەی داهاتوودا چەندین بەرپرسی گەرمیانمان دەبینی لە بەردەم دادگا و فەرمانی گرتنی زیاتر دەردەچوو و بەرپرسی تری ناوچەکە ڕاگیر دەکران و چەندین دۆسیەی تری گەندەڵی دەجوڵێنران.
دەشڵێت: گۆڕانکارییە چاوەروانکراوەکەی دادگای دەستپاکی بۆتە هەواڵێکی خۆش لە نێو ئەوانەی کە خەریکی گەندەڵی و تاڵانکارین و ترسی هەموو ئەوانەی رەواندەوە کە مەلەفی گەندەلی و ئیداریان هەیەو لە خۆیان بە گومانن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان