دەنگ نێت
دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی گەرمیان گۆڕدرا و دادوەرێکی دیکەی لە جێگەکەی دانرا.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی گەرمیان، عەبدولئەمیر جومعە، مەلەفی لێکۆڵینەوەی دەستپاکی 'نزاھە'ی لێوەرگیراوەتەوە و گۆڕدراوە بە دادوەر: عەباس محەمەد ئەمین.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی لێدوانیان لەوبارەیەوە، پەیوەندی بە دادوەر: عەبدولئەمیر جومعە کرد، بەڵام پەیوەندیەکە بێوەڵام بو.
ئەم گۆڕانکارییانە لە دادگای دەستپاکی گەرمیان، دوای ئەوەھاتوە کە دادوەر: عەبدولئەمیر جومعە لەماوەکانی رابردودا و لەسەر سکاڵایەکی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی رزگاریی راگرت و فەرمانی دەستگیرکردنیشی بۆ بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان دەرکرد کە تائێستا دەستگیرنەکراوە، ئەمەش لە دۆسیەیەکدا لەبارەی پرۆژەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی ناحیەی رزگاری کە بەپێی سکاڵاکە، ئەو دو بەرپرسە بەبێ وەرگرتن و تەواوبونی مۆڵەت و رێکارەکان، ھەستاون بە کارکردن لەو پرۆژەیە، ئەمەش تۆمەتێکە کە ھەردو بەرپرسەکە رەدی دەکەنەوە و پێداگیریی لە بێتاوانییان دەکەن.
دادوەری نوێی دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی، دادوەر: عەباس محەمەدئەمین، ھاوکات دادوەری دۆسیەکانی ئاسایشی گەرمیان و دادوەری بەرایی و کەتنی دادگای ناحیەی رزگارییشە.
پێشتریش لە دو بەیاننامەی جیادا، ژمارەیەک پارلەمانتار و سیاسی و چالاکوان و مافناس و پارێزەر، ھۆشدارییان دابو لە بونی ھەوڵێک بۆ گۆڕینی دادوەری دادگای دەستپاکی.
دادوەر عەبدولئەمیر جومعە، پێش دەستبەکاربونی وەک دادوەری دادگای دەستپاکی، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی خانەقین/قۆرەتو بو و لەو ماوەیەدا لە ژمارەیەک دۆسیەی 'گەندەڵی و خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات و کەمتەرخەمی' دادبینی کرد و بەھۆیەوە ژمارەیەک بەرپرسی راگرت 'توقیف کرد'.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان