دهنگ نێت
مەحمود سەنگاوی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، لە گوتارێکدا ھێرش دەکاتە سەر مەڵبەندی گەرمیانی حزبەکەی و دەڵێت: دەیانەوێت خەڵک دەستیان ماچ بکات.
لە مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین (لالە حەمە سەنگەریی)، مەحمود سەنگاوی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتییەکێتی نیشتمانی، گوتارێکی بەناوی حزبەکەیەوە خوێندەوە، تیایدا ھێرشی توندی کردە سەر مەڵبەندی گەرمیان و بەرپرسەکەی.
مەحمود سەنگاوی، لە گوتارەکەدا روی دەمی لە بەرپرسانی حزبەکەی و بەتایبەتی بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی دەکات و دەڵێت:پێیوایە دەبێت خەڵک بێتە مەڵبەند وکۆمیتەکان دەستی ماچ بکات، بەڵام ئەو زەمانە رۆشت و ئەبێت کادیرەکانی ئێمە بڕۆن دەستی خەڵک ماچبکەن.
وتیشی: رۆژانە ئەبیستم کادیری ئێمە ئەتۆرێن و پەیوەندی بە لایەنی ترەوە ئەکەن، ئەوەش عەیب و شورەییەکی گەورەیە.
ھەروەک رەخنەی لێ گرتن بەوەی زۆرجار پێیانوایە ئەو ئازادییەی ھەیە ئەوان دەستبەریان کردوە، بەڵام وەکخۆی وتی: راستە بەشێک لەوانکوڕی شەھید و پێشمەرگەی دێرینن، بەڵام ئەم ئازادییەی کە ھەیە ئازایەتی و بەرهەمی ئەوان نیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان