دەنگ نێت
پاش تۆمەتبارکردنیان لەلایەن کارگێڕ لقێکی گەرمیانی پارتی دیموکراتەوە بەوەی بە حزبییانە مامۆستای وانەبێژ دادەنێن، پەروەردەی کەلار دەڵێت: ئەو کارگێڕ لقە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن تۆمەتمان ئاراستە دەکات.
کارگێڕی لقی گەرمیانی پارتی، شوان کەلاریی، لە پۆستێکدا لە ھەژماری خۆی لە فیسبوک، پەروەردەی کەلاری بەوە تۆمەتبار کردبو کە لەم سەروبەندی کۆتایی ساڵی خوێندنەدا، مامۆستای وانەبێژ بەپشتگیری حزبی دادەنێت و دەیاننێرن بۆ گوندەکان، ئەوەیش پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە هەیە.
لە راگەیەنراوێکیشدا، پەروەردەی کەلار وەڵامی ئەو کارگێڕ لقەی داوەتەوە و دەڵێت: بۆ ساڵی خوێندنی 2020ـ2021 تەنها 32 وانەبێژ دانراون کە دەکاتە کۆی گشتی 776 وانەبێژ، ئەوانیش بەپێی پێویستی و پسپۆڕی پێویست بە خاڵبەندی بوە نەک پشتگیری حزبی.
ھەروەک ئەو کارگێڕ لقەش تۆمەتبار دەکەن بەوەی "دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم جۆرە تۆمەتانەوە هەستی خەڵک ڕابکێشێت" بەو پێیەی کاندیدە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
دەشڵێت: ناوبراو خۆی کە کاری حزبی دەکات باشترە دەستتێوەردان لە کاری حکومەت نەکات، هەرچی هەیە دەتوانێ لە ڕێگەی نوێنەریانەوە لەحکومەت داواکان ئاراستە بکات نەک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و پڕوپاگەندەی کەسی خۆی تۆمەت ئاراستەی دەزگاکانی حکومەت بکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان