دەنگ نێت
کەسوکاری شەھیدێکی خۆپیشاندانەکەی کفری دژ بە خەڵاتکردنی تۆمەتباری کوشتنی کوڕەکەیان لەلایەن مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتییەوە گردبونەوە دەکەن و دەشڵێن لەو حزبە دەکشێنەوە.
محەمەد شکور، باوکی شڤان محەمەد کە یەکێک بو لەو گەنجانەی لە خۆپیشاندانەکەی کفری شەھیدکرا، لە گردبونەوەکەدا رایگەیاند: بەداخەوە لەلایەن یەکێتیەوە بکوژی کوڕەکەمان خەڵات دەکرێت و مەدالیا دەکرێتە ملی.
دەشڵێت: یەکێتی حسابی بۆ ئێمە نەکردوە کە چەندین ساڵە خەباتی تیا دەکەین و شەھیدمان بۆ داوە و دور لەھەر بەھایەکی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی بکوژی کوڕەکەمان خەڵات دەکەن.
ئەم گردبونەوەیە دوای ئەوە ھات کە لیوا: عوسمان حەسەن، ناسراو بە 'حاجی عوسمان' کە تۆمەتبارە بە تەقەکردن و کوشتنی شڤان محەمەد لە خۆپیشاندانەکەی کفری، لە یادی دامەزراندنی ئەو حزبەدا لە مەڵبەندی گەرمیانەوە دەرکەوت و بە وتەی کەسوکاری ئەو شەھیدەی خۆپیشاندانەکان خەڵات کراوە.
محەمەد شکور، لەوبارەوە وتی: بەڵێنەکانی یەکێتی بۆ رادەستکردنی تۆمەتباران و وەرگرتنەوەی خوێنی کوڕەکەمان جێبەجێ نەکران، بۆیە ئێمەش لەو حزبە دەکشێینەوە و یەکێتی بۆ ئەوانە جێدێڵین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان