ده‌نگ نێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگاری سه‌ر به كه‌لار پاش ئازادكردنى به كه‌فاله‌ت، جه‌ختده‌كاته‌وه كه ئه‌و و به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان له‌و تۆمه‌ته‌ى دراوه‌ته پاڵیان بێ‌تاوانن.
رۆژى (24/5/2021) سه‌رۆكى شاره‌وانى رزگاری، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، به فه‌رمانى دادوه‌رى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكی له گه‌رمیان راگیرا، هاوكات فه‌رمانى گرتنیش بۆ به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان ده‌ركرا كه تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه، ئه‌ویش له‌سه‌ر سكاڵاى ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ر پرسی ناوچه‌ى نوێی پیشه‌سازیی ناحیه‌ى رزگاری كه به‌وته‌ى ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نه‌كه به نایاسایی و پێش ته‌واوبونى رێكاره‌كان، كارى تێدا كراوه.
لایخۆشیه‌وه، سه‌رۆكى شاره‌وانى رزگاری، پاش ئازادكردنى به كه‌فاله‌ت، له دیدارێكى رادیۆی ده‌نگ دا، باس له "بێتاوانى" خۆیان ده‌كات.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، وتى: باس له‌وه‌ده‌كرێت كه گه‌نده‌ڵی كراوه له پرۆژه‌ى ناوچه‌ى پیشه‌سازیی، له‌كاتێكدا ئێمه مافی ئه‌وه‌مان نیه زه‌وی ئه‌و ناوچه‌یه دابه‌ش بكه‌ین، به‌ڵكو به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پیشه‌سازیی سلێمانى به لیژنه و به‌پێی پێویستی زه‌وی ده‌ده‌نه كارگه‌كان، هه‌روه‌ك زه‌ویه‌كانیش به رسومات ده‌درێن و ئه‌وه‌ش له‌لایى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى باجه، واتا لای ئێمه نیه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌شى كه پێش وه‌رگرتنى مۆڵه‌ت ده‌ستكراوه به دروستكردنى ناوچه‌كه، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د وتى: وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى رزگاری هه‌مویان ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه داوه و هه‌مویشی به نوسراو هه‌یه له‌لامان و پێشكه‌شى دادگامان كردوه.
له‌م دۆسیه‌یه‌دا به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیانیش تۆمه‌تباره، له‌باره‌ى تۆمهتباربونى ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره گشتیه، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د وتى: بێگومانم كه ئه‌ویش بێتاوانه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان