دەنگ نێت
ھاوڵاتیەکی دانیشتوی ناحیەی رزگاری دەڵێت فەرمانگەی ئاوی ناحیەکەیان بەم ھاوینە ئاوی لە ماڵی ئەوان و چەند ماڵێکی تر بڕیوە، بەڕێوبەری فەرمانگەی ئاوی رزگارییش ئاماژە بەوە دەکات: تەنھا ٣ ماڵ ئەو کێشەیەیان ھەیە و خۆیان دەتوانن چارەسەری بکەن.
مەحمود دارا، دانیشتوی گەڕەکی ژاڵە لە ناحیەی رزگاری، بە رادیۆی دەنگی وت: دو رۆژە ئاوی چوار ماڵ لەلایەن فەرمانگەی ئاوی رزگارییەوە بڕاوە و بەم ھاوینە بێ ئاو بون.
وتیشی: چەندینجار داوامان کردوە لە بەڕێز بەڕێوبەری ئاوی رزگاری و تەنانەت بە کۆمیتە و کەسانی دیکەمان وتوە، بەڵام فەرمانگەی ئاوی رزگاری بەدەممانەوە نەھاتون و کێشەکەیان بۆمان چارەسەر نەکردوە.
لەبەرامبەریشدا بەڕێوبەری فەرمانگەی ئاوی رزگاریی، باس لەوە دەکات کە ئەو گەڕەکە پێشتر لە دو بیرەوە ئاویان بۆ دابینکراوە، بیری ژمارە سێ و چوار، بەڵام بەوھۆیەی بیری ژمارە ٣ لۆدی زۆر لەسەر بوە، ئاوی ئەو گەڕەکەمان خستوەتە سەر بیری ژمارە چوار و ئەو بەینەی بیرەکانمان داخستوە، ھەربۆیە ئەو ماڵانە کە لە رەئیسیەوە ئاویان راکێشاوە ئاوەکەیان بڕاوە.
وتیشی: ئەو کێشەیە تەنھا لای ٣ ماڵ ھەیە و چارەسەریش ئەوەیە کە ئاوەکەیان کە رایانکێشاوە لە بۆڕیەکی پێشتر کە سەرەکییە، بیخەنە سەر بۆڕیەکی تر کە لە فەرعی ماڵەکان دایە.
بەڵام مەحمود دارا باس لەوە دەکات کە کێشەکە لەنێوان دو میراو دا بوە و بەوھۆیەوە ئەوان بێ ئاو بون.
دەشڵێت: بەم ھاوینە بێ ئاو بوین و ناچار بە تەنکەر ئاو دەکڕین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان