ده‌نگ نێت
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كه تۆمه‌تباركرابو به‌وه‌ى داواى زه‌وى بۆ كه‌سێكى نزیكى كردوه لە ناوچەی پیشەسازیی رزگاریی، رونكردنه‌وه ده‌دات و ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
پاش ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆى، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان رایگه‌یاند كه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا كه سكاڵای لەسەر تۆمار کردون، به‌هۆى ئه‌وه بوه زه‌وى لە ناوچەی نوێی پیشەسازی ناحیەی رزگاریی نه‌دراوه‌ته كه‌سێكى نزیكى، ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاش رونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر داواكاریی نایاساییمان كردوه بمده‌نه دادگا.
كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ ده‌نگ ناردوه ده‌ڵێت: لە ئێستادا بە هیچ جۆرێک خاڵۆم نییە و دو خاڵۆم هەبوە کۆچی دوایان کردوە و بەهیچ شێوازێکیش لەگەرمیان دانەنیشتون، هیچ یاسا‌و عورفێکیش ڕێگا نادات داوای زەوی بۆکەسێک بکرێت کە لە ژیاندا نەمابێت.
ده‌شڵێت: هەرکەسێک لە خۆی دڵنیابێت دەچێتە بەردەم دادگا و ئەستۆپاکی خۆی دەسەلمێنێت و دادگاش کاری سەربەخۆی خۆی دەکات.
وتیشى: ئەگەر ئێمەش داواکارییەکی نایاسییمان کردوە بماندەن بە دادگا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان