دهنگ نێت
به پێی توێژینهوهیهكى زانستى کە لە گۆڤارێکی جیھانی دا بڵاوکراوەتەوە، دهركهوتوه: زۆربەی کەسە توشبوە قورسەکانی نەخۆشی کۆڤید-١٩ لەگەرمیان، دوای چاکبونەوە توشی کەمی پرۆتینی ئەلبۆمین دەبن.
ئەم توێژینەوە کارێکی هاوبەشی چەند زانکۆ و توێژەرێکە، لەوانە: د. گرازێلا لە زانکۆی نۆتنگهامی بریتانی، د. حەسەن محەمەد رۆستەم کە توێژەرە لەهەمان زانکۆ و پرۆفیسۆری یاریدەرە لە زانکۆی گەرمیان، ئەیاد محەمەد عەلی مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان و کامەران محەمەد عەلی و حەسەن محەمەد تۆفیق مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار.
لەم کارەهاوبەشەیەندا ئەوەیان بۆ دەرکەوتوە کە زۆربەی چاکبوەکانی توشبوە قورسەکانی نەخۆشی کۆڤید-١٩ لەگەرمیان، توشی کەمی پرۆتینی ئەلبۆمین دەبن کە ئەمە دەکرێت هۆکارێکی سەرەکی بێت بۆ خەستی خوێنی توشبوەکان و زیادبونی ئەگەری کلۆت بونی خوێن.
د. حەسەن محەمەد رۆستەم، یەکێک لە توێژەرە ئامادەکارەکانی توێژینەوەکە، بە دەنگ نێتی وت:
دوای رەزامەندی گۆڤاری 'Journal of Medical Virology' کە سەر بە دەزگای چاپی وایڵییە لەسەر وەرگرتنی و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکە،
بەهۆی گرنگی بابەتەکەوە لەلایەن دەستەی نوسەرانی گۆڤارەکەوە دەستنیشانکرا بۆ ئەوەی لە بەرگی پێشەوەی گۆڤارەکە دایبنێن.
لینکی توێژینەوەکە:
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان