دەنگ نێت
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی کەلار و کفری لەگەڵ چەند ناوچەیەکی 'جێناکۆک' دەھێنێت و دەڵێت: قەدەغەیە بانگەشەی ھەڵبژاردنیان تێدا ئەنجام بدەین.
میرانی لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی روداو، لە باسی پێکھێنانی ھاوپەیمانێتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات کە بەھۆی ئەوەی قەدەخەیە بۆ ئەوان بچنە ھەندێک ناوچەی 'جێناکۆک' بۆیە ھاوپەیمانێتیان نەکردوە لەگەڵ لایەنی تری کوردی.
ھەروەک دەڵێت: "ئێمە قەدەخەیە بچینە کەرکووک، قەدەخەیە ئاڵای کوردستان هەڵبدەین بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، قەدەخەیە بچینە شنگال و زوممار و کەلار و کفری و خانەقین و دیالە، بۆ خەڵکێک هەیە ئازادە وەکو دەڵێن، ئێمە چۆن هاوپەیمانی پیکبهێنین؟ من هاوپەیمانی بکەم شوێنێک بۆمن قەدەخە بێت و شوێنێکیش بۆتۆ ئازاد بێت".
میرانی لە لێدوانەکەی دا ناوی قەزاکانی کەلار و کفری کە بە 'ئیدارەی گەرمیان' ناودەبرێن و سەر بە پارێزگای سلێمانین و لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمن، لەگەڵ ھەندێک قەزا و پارێزگای دیکەدا دەھێنێتەوە کە ناوچەی 'جێناکۆک'ی نێوان ھەرێم و بەغدان و ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندیی دان.
ھەروەک بە پێچەوانەی ناوچە جێناکۆکەکانەوە کە پارتی لە دوای روداوەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بارەگای تیایاندا نەماوە، لەو دو قەزایە 'کەلار و کفری' پارتی لە پاش یەکگرتنەوەی حکومەتی ھەرێم لە ٢٠٠٥ ـەوە تائێستا لق و ناوچە و رێکخستنی حزبیی ھەیە، لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانیش، لەو بازنەیەی کە ئەم دو قەزایەی تێدەکەوێت 'بازنەی پێنج'، ٢ کاندیدیان ھەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە نێوان بژێویی و ترسدا؛ گوندنشینانی گەرمیان لەبەردەم هەڕەشەی شەڕدا
-
-
هەواڵ"تەنها ٦ قاطع کاردەکەن"؛ حکومەتی عێراق عەلوەی کەلاری پەکخستوە
-
-
هەواڵداواكراوه شارهوانى قهزاى رزگاریی بكرێت به پله یهك
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە 4 سەعات کارەبای نیشتمانی بە ماڵان دەدەین
-
-
راپۆرتسەردار نۆڕێ؛ نیگارکێشێک بە وشە تابلۆی هایکو دەنەخشێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان