ده‌نگ نێت
توێژه‌رێك باس له‌وه‌ده‌كات كه شه‌ڕى ئه‌مجاره‌ى نێوان فه‌ڵه‌ستین "حه‌ماس" و ئیسرائل، زیانێكى زۆری مرۆیی و مادیی له هه‌ردولا داوه، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك وڵات كه به‌شداری راسته‌وخۆ نین، سودمه‌ند بون تیایدا.
یاسین ته‌ها، رۆژنامه‌نوس و توێژه‌ر، له هه‌ژمارى خۆی له‌باره‌ى شه‌ڕه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى نێوان فه‌ڵه‌ستین "حه‌ماس" و ئیسرائیل كه پێرێ به فه‌رمی ئاگربه‌ستى راگه‌یه‌نرا، نوسیویهتى: جامی شەڕی غەزە بۆ حەماس و خەڵکی فەلەستین جێگەی مشتومڕە، بەڵام بە سەرکەوتنێکی مەعنەوی بۆ تاران و بلۆکەکەی «المقاومه» ئەژمار دەکرێت کە مەدالیای تەمویلکردنی چەک و پارەی جەنگەکەیان لە ئیسماعیل هەنیەوە پێ بەخشرا.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه زیانه‌كانى شه‌ڕه‌كه بۆ فەڵەستین: 232 كوژراو، 1910 بریندار، 75 هەزار ئاوارە و خاپوربونی 1041 خانویە، له به‌رامبه‌ردا بۆ ئیسرائیل 12 كوژراو و 335 برینداره لەگەڵ زیانێك لەسەر ئابوری تەلئەبیب كە دەوترێت 2 ملیار دۆلار پترە.
بهبۆچونى ئه‌و توێژه‌ره، بۆ ئەو دەوڵەتانەی وەبەرهێنان لە كێشەی فەڵەستین دا دەكەن كه مه‌به‌ستى (ئێران، تورکیا، قەتەر، میسر و وڵاتانی كەنداو)ـه، وه‌كخۆی ده‌ڵێت: "زیان و قازانج بەخێرایی دیارە، چونكە بەخوێن بەشدارنین لە ململانێ قورسەكە و لێكەوتەی مرۆیی شمولی ئەوان ناكات و شۆی میدیایی و دەستكەوتی دیبلۆماسی ئەنجامی ئەوان دەردەخات".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژنێک لە نەخۆشخانەیەکی کەلار گیانی لەدەستدا
-
-
هەواڵفەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: هەر پرۆژەیەک یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ دانەنێت مۆڵەتی ژینگەیی هەڵدەوەشێنرێتەوە
-
-
راپۆرتسەرۆکی شارەوانی کەلار نوێترین رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەخاتەڕو
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی 'روناکی' چاوەڕێی وەڵامی هەولێر و سلێمانین
-
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
زۆرترین بینراوەکان