ده‌نگ نێت
به‌هۆى ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانه‌وه له قه‌زاى كفرى فه‌رمانى گرتن بۆ چوار گه‌نج ده‌رده‌كرێت و قائیمقامى قه‌زاكه‌ش له‌و باریه‌وه بێده‌نگه.
دوێنى ژماره‌یه‌ك گه‌نجى كفرى به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى كاركردنیان نه‌بوه له عه‌لوه‌ى كفرى خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و بۆ نزیكه‌ى كاتژمێرێك رێگاى كفرى-خورماتویان داخست.
هیوا ره‌شید، یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ى فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌ركراوه به رادیۆى ده‌نگى وت: كه ئه‌وان به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاریان ده‌ستنه‌كه‌وتوه له عه‌لوه‌ى كفرى خۆپیشاندانیان كردوه و دواتر خۆپیشاندانه پشێوى لێكه‌وتوه.
وتیشى: به‌هۆى ئه‌وه‌ى فه‌رمانى گرتنمان بۆ ده‌كراوه هه‌ڵهاتوین له قه‌زاكه و دوجار هێزى ئه‌منى بۆ ده‌ستگیركردنم رۆشتونه‌ته به‌رده‌رگاى ماڵمان.
به پێی زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ فه‌رمانى گرتن بۆ چوار گه‌نج له‌و گه‌نجانه ده‌ركراوه كه خۆپیشاندانیان كردوه.
رادیۆى ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته چه‌ندجارێك په‌یوه‌ندى به سیروان شكور قائیمقامى به وه‌كاله‌تى قه‌زاى كفرییه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كانى بێ وه‌ڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان