دهنگ نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە لەبازگەی دێگەڵە بارهەڵگرەکانی گواستنەوەی نەوتی حەسیرە، داوایانلێکراوە بۆ چونە ناو شاری هەولێر پشکنین بکەن بەئامێری سۆنار، شۆفێرەکانیش ڕەتیدەکەنەوەو مانگرتنیان ڕاگەیاندوە.
ئازاد عەبدولقادر، نوێنەری شوفێرەکانی گواستنەوەی نەوتی حەسیرە بەرادیۆی دەنگی ڕاگەیاند: "ماوەی سێ مانگە بەنوسراوی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەپارەی سۆنەر بەخشراوین، بهڵام ئەمڕۆ لەبازگەی دێگەڵە سۆنەرەکە بارهەڵگرەکانی ڕاگرتوه وداوایانکردوە پشکنینان بۆ بکرێت و هەر بارهەڵگرێک 30 هەزار دیناری لێ وهربگیرێت".
وتیشى:"بارهەڵگرەکان هەموی قوفڵکراوە (پڵومی لێدراوە)، ناتوانرێت بکرێتەوەو ماوەی گەیاندنی بارەکانیش لەحەسیرەوە بۆ خورمەڵە 48 کاتژمێرە، واتە نابێت بکرێتەوەو دواش بکەوێت".
نوێنەری شۆفێرە مانگرتوەکان ئەوەشی وت: تا ئێستا شۆفێرەکان لە مانگرتن بەردەوامن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان