دەنگ نێت
عەلی حەمەساڵەحی پارلەمانتار رایدەگەیەنێت بڕیاردراوە ھەندێک لە زەویە گرانبەھاکانی کەلار بفرۆشرێت و بە پارەکەی پرۆژەی خزمەتگوزاریی جێبەجێ بکرێت.
ئەو پارلەمانتارە لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی: لەماوەی ڕابردودا پێشنیارمان بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت کرد چەند زەویەکی نایاب لە کەلار ھەیە، لە بری ئەوەی بەناڕەوا بدرێتە چەند کەسێک، بە کێبرکێ و بەپێی ماستەرپلانێکی شایستە بفرۆشرێت و پارەکەی بۆ خزمەتگوزاری ناوچەکە بێت.
باسی لەوەکردوە جێگری سەرۆکی حکومەت پێشنیارەکەی پەسەندکردوە و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیش بەھەمانشێوە. ھەربۆیە ئەمڕۆ و بە راسپاردنی جێگری سەرۆک وەزیران ھاتوەتە کەلار و لەگەڵ سەرپەرشتاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوبەرەکان و نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبونەتەوە.
بەوتەی خۆی 'بڕیارە پلانێکی تەواو بۆ دیاریکردنی زەویەکان و میکانیزمی فرۆشتن و خەرجکردنی پارەکەی بۆ خزمەتگوازی دابندرێت'، باس لەوەشدەکات کە بەم ھەنگاوە دەیان ملیۆن دۆلار بۆ گەرمیان تەرخاندەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان