ده‌نگ نێت
سه‌ربارى ناردنى ناوى دو كاندیدى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ وه‌رگرتنى دو پۆست له گه‌رمیان، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربون بۆ كاندیده‌كانى ئه‌و حزبه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ته‌نها فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربون بۆ كاندیده‌كه‌ى یه‌كێتى ده‌ركراوه.
پێشتر یه‌كێتى و گۆڕان رێكه‌وتنێكیان له‌باره‌ى ژماره‌یه‌ك پۆستى گه‌رمیانه‌وه كرد هاوكات بڕیاربو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ردو پۆستى جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان و جێگرى به‌رێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان وه‌ربگرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و دو پۆسته‌ى پێنه‌دراوه و گۆرانكارىیش له پۆسته‌كانى دیكه‌دا نه‌كراوه.
هه‌فته‌ى پێش‌و رادیۆى ده‌نگ هه‌واڵی ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه كه فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربون بۆ سروه محه‌مه‌د، به‌رێوبه‌رى ئێستا ناحیه‌ى رزگارى ده‌ركراوه بۆ جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان.
ساڵح میروه‌یس، وته‌بێژى مه‌كۆى كه‌لارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به رادیۆى ده‌نگ راگه‌یاند: هیچ رێگرییه‌كى ئیدارى و سیاسی له پێش دانانى ئه‌و كاندیدانه نیه و ته‌نها ته‌واوكردنى رێكاره‌كانى ماوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان