ده‌نگ نێت
16 كاندید له بازنه‌ى گه‌رمیان كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانى چوار كورسى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن و یه‌كێتى و گۆڕانیش كه هاوپه‌یمانێتیان پێكهێناوه زۆرترین كاندیدیان هه‌یه كه چوار كاندیده.
به پێی لیستى كاندیدانى بازنه‌ى پێنجى پارێزگاى سلێمانى ١٦ كاندید له ١١ پارت و هاوپه‌یمانى و دو له كاندیده‌كانیش به سه‌ربه‌خۆ ململانێی به‌ده‌ستهێنانى چوار كورسه‌كه‌ى بازنه‌ى گه‌رمیان ده‌كه‌ن.
به پێى لیستى كاندیده‌كان، یه‌كێتى و گۆڕان له لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى هه‌ریه‌كه له( رزگار محه‌مه‌د، سروه محه‌مه‌د، كاروان عه‌لى یاروەیس، هۆشیار عومه‌ر)ى كاندید كردوه، پارتیش به دو كاندید كه بریتین له (شوان محه‌مه‌د رۆستم، غزاله محه‌مه‌د)ی كاندیدكردوه.
دو ئه‌ندامى ئێستا ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش به سه‌ربه‌خۆ له سه‌ر بازنه‌ى گه‌رمیان خۆیان كاندیدكردوه، كه بریتین له (غالب محه‌مه‌د، یوسرا ره‌جه‌ب).
لیستى ناوى كاندیدانى بازنه‌ى گه‌رمیان

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان