ده‌نگ نێت
ماوه‌ى حه‌وت ساڵه رێگه‌ى پشتێنه‌یی كه‌لار گرفتى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى چه‌ند ماڵێكى هه‌یه به‌ڵام تا ئێستا گرفته‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و به‌و قه‌ره‌بوه رازى نین كه حكومه‌ت پێیان ده‌دات.
چه‌ندین جار له باره‌ى گرفتى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ماڵانه رێگرن له ته‌واوبونى قۆناغى سێیه‌مى رێگه‌ى پشتێنه‌یی كه‌لار كۆبونه‌وه كراوه، به‌ڵام كۆى كۆبونه‌وه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجام و بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیانیش دەڵێت: ئەو ماڵانەی بەر پڕۆژەکە دەکەون ڕازی نین بەو قەرەبوەی کە بۆیان دیاری کراوە.
بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: دەستمان بە پڕۆژەی رێگای پشتێنەی کەلار کردوە، بەڵام ئەو ماڵانەی کەبەر پڕۆژەکە دەکەون ڕازین نین.
وتیشى: ئه‌و قەرەبوەی بۆیان دیاری کراوە دو پارچە زەوییه، ئەم بابەتە دەدەینە دادگا تا یەکلای بکاتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە رزگاریی دارستانێکی دەستکرد دروستدەکرێت
-
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان