ده‌نگ نێت
پاش دانانى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با تا ئێستا زیاتر له ١٨٠٠ كاره‌باى سه‌رپێچى له سنورى گه‌رمیان بڕدراون.
به پێی به‌دواداچونێكى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان كه له‌باره‌ى راپۆرتى ژماره‌ى ٩ى یه‌كه‌كه تایبه‌ت به گرفتى كاره‌با له گه‌رمیان كردویه‌تى، به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان تا ئێستا كه ٪٨٥ پێوه‌رى زیره‌كى له سنورى گه‌رمیان به‌ستوه ١٨٠٠ سه‌رپێچى كاره‌باى بڕبوه كه پێشتر به نایاسایی كاره‌بایان راكێشاوه.
هه‌ر به پێی بهدواداچونهكهى یه‌كه‌ى چاودێرى له به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌بادا سه‌رو ٢٠٠٠ هاوبه‌شى نوێی كاره‌با له گه‌رمیان تۆمار كراوه.
به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: لەو 43 گوندەی گه‌رمیان كه کارەبایی نیشتیمانیان نەبو بۆ سێ گوندیان لە پارەی ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کارەبایان بۆ راکێشرا، بۆ چل گوندەکەش دابەشکاریان کردوە 20 گوندیان جیاکردوەتەوە کە هەریەکەیان سەروی هەشت ماڵی تێدایە ئیدارەی گەرمیان بەڵێنی داوە لەو بوجەیەیی عێراق بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان دەینێرێت پێش هەموشتێک کارەبا بۆ ئەو گوندانە رابکێشێت.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان