دەنگ نێت
سەنتەرێکی تایبەت بە مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت تەنانەت ھەر پێنج دادوەری تێھەڵچونەوە کۆک نەبون لەسەر پەسەندکردنی بڕیاری سزادانی راگیراوانی بادینان، سەرسوڕمانی خۆیشی لە دو بەھانەی بڕیارەکە دەردەبڕێت.
سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ (DHRD) لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی بڕیاری دادگای پێداچونەوە بۆ دۆسیەی پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسەکەی بادینان، دەڵێت: 'بڕیارەکە بەزۆرینە دەرچووە، واتە لەکۆی پێنج ئەندام سێ ئەندام پەسەندیان کردووە و دوو ئەندام دژی بوون، کە ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە تەنانەت پێنج دادوەر ھاوڕا نەبوون لەسەر بڕیارەکە چ جای بگات بەدەنگی ناڕازی ھەزاران کەسی دژی ئەم بڕیارە'.
دەشڵێت: ھەمووان دەزانین کە ھەژموونی پارتی و یەکێتی بەسەر دادگاکان و دادگای پێداچوونەوە چ ڕۆڵێکی ھەیە لەدەرچوونی بڕیارەکان.
سەنتەرەکە سەرسوڕمانی خۆی پیشانداوە لە بەھانەیەکی سزادانەکە کە سەردانی ئەو کەسانەیە بۆ کونسوڵگەری ئەمریکا لەھەولێر و وەرگرتنی ھاوکاری مادی گوایا بۆ دژایەتیکردنی ھەرێمی کوردستان، لەوبارەوە دەڵێت: لەکاتێکدا ئەمریکا ڕۆڵی سەرەکی ھەیە لە بەڕێوەچوونی کۆی پرۆسەی سیاسی لەعێراق و ھەرێمی کوردستان و پێویستی بەپێدانی بڕی پێنج ھەزار دۆلاری ئەمریکی نیە بە شەش کەس بۆ دژایەتیکردنی ھەرێم و حوکمڕانیەکەی.
لەبارەی ئەو تۆمەتەشی کە پەیوەندیکردنی سزادراوانە لەگەڵ ڕێکخراوی پارێزەرانی جیھانی، سەنتەرەکە دەڵێت: 'ڕێکخراوی پارێزەرانی جیھانی چ مەترسییەکی بۆ سەر ئاسایش و ئارامی ھەرێمی کوردستان ھەبێت'.
ئەمڕۆ پێنجشەمە وێنەی فەرمانی بڕیارێکی سەرۆکایەتی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم بڵاوکرایەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ رێکەوتی (٢٨/٤/٢٠٢١) تیایدا پەسەندی حوکمی دادگای تاوانەکانی ھەولێر٢ دەکات دژ بەو 5 چالاکوان و رۆژنامەنوسەی بادینان کە یەکی بە 6 ساڵ زیندانی حوکم درابون.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە نێوان بژێویی و ترسدا؛ گوندنشینانی گەرمیان لەبەردەم هەڕەشەی شەڕدا
-
-
هەواڵ"تەنها ٦ قاطع کاردەکەن"؛ حکومەتی عێراق عەلوەی کەلاری پەکخستوە
-
-
هەواڵداواكراوه شارهوانى قهزاى رزگاریی بكرێت به پله یهك
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە 4 سەعات کارەبای نیشتمانی بە ماڵان دەدەین
-
-
راپۆرتسەردار نۆڕێ؛ نیگارکێشێک بە وشە تابلۆی هایکو دەنەخشێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان