ده‌نگ نێت
ئه‌گه‌رچی حكومه‌ت جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه دروستكردنى بیر راگیراوه و قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت لێدانى بیر به‌رده‌وامه و ئه‌م كاره‌ش به پاره ده‌كرێت.
به‌پێى دواین راپۆرتى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێى گه‌رمیان كه تایبه‌ته به زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان له سنورى گەرمیان، کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: «لە نێو زەوی کشتوکاڵی بیری ئیرتیوازی لێدراوە بە نایاسایی لە بەرامبەر پارەیەکی زۆر بە جۆرێک لە ٨ ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات تاوەکو دەفتەریک (10 هه‌زار) دۆلار، ئەمە لە کاتێکدایە ئەگەر لیژنە ئەمنیەکە بیەوێت دەتوانێت لە یەک کاتدا دەست بگرێت بەسەر چەندین ئامێری هەڵکەندنی بیردا، بەڵام نایکەن».
وتیشی: بۆ هەر بیرێک مەترێکی بە ١٠ بۆ ١٥ دۆلارە، بەڵام کە نایاساییە بۆ مەترێک ٨٠ دۆلار وەردەگیرێت، هەر بۆیە ئەو زیادەیەی کە وەرئەگیریت بۆ گیرفانی ئەو کەسانەیە کە چاوپۆشی لەو کارە دەکەن و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەخاتە ژێرپرسیارە و خۆیان بون بە بەشێک لە پرۆسەکە.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه .
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان