دەنگ نێت
دوای بڕیارەکەی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم بە پەسەندکردنی سزای پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانە گیراوەکەی بادینانی، دادوەرێکی پێشو دەڵێت تۆپ لە گۆڕەپانی سەرۆکی ھەرێمە بۆ ئازاد کردنیان، رۆژنامەنوسێکیش جەخت لەم قسەیە دەکاتەوە.
بەپێی ئەو وێنەیەی فەرمانی بڕیارەکەی سەرۆکایەتی پێداچونەوەی ھەرێم کە بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکایەتیەکە بڕیاری داوە بە پەسەندکردنی حوکمی دادگای تاوانەکانی ھەولێر٢ دژ بەو 5 چالاکوان و رۆژنامەنوسەی بادینان کە یەکی بە 6 ساڵ زیندانی حوکم درابون.
لایخۆشیەوە دادوەری پێشو: لەتیف مستەفا، لە پاش بڵاوبونەوەی وێنەی بڕیارەکەی دادگای پێداچونەوە، لە بابەتێکدا لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک، دەڵێت: ئێستا تۆپ لەساحەی سەرۆکی ھەرێمە کە خۆشی رایگەیاندبوو کە ئەو حوکمە نادادپەروەرەو کاریگەری خراپیشی بۆ ناوبانگی ھەرێم ھەیە.
دەشڵێت: با بفەرموێ بەگوێرەی دەسەڵاتی خۆی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات بەگوێرەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم.
ھاوکات رۆژنامەنوس: سیروان غەریب، جەخت لەم رایە دەکاتەوە و لە ھەژماری فەیسبوکی خۆیەوە نوسیویەتی: با هەموان فشارەکان چڕ بکەینەوە لەسەر سەرۆکی هەرێم، ئەی خۆی نەیووت ئەم کەیسە زیان بە سومعەی هەرێم دەگەیەنێت؟
وتوشیەتی: کەواتە تۆ 'سەرۆکی ھەرێم' ئیشی خۆت بکە، لێبوردن دەربکە با "سومعەکە" ئەوەندەی تر نەبرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان