ده‌نگ نێت
پاش به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى دۆلار قیستى پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبون كه به دۆلار ده‌درا له‌سه‌ر به‌شدارانى پرۆژه‌كان زیادبوبو، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت قیسته‌كان به نرخى پێشوى دۆلار داده‌نرێت و ده‌كرێته دینار.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن و بڕیار له باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى قیستى پڕۆژه‌كانه‌وه دراوه.
وتیشى: قیستى پرۆژه‌كان به نرخى ئه‌وكاتى دۆلار داده‌نرێت و ده‌كرێته دینار ئه‌و جیاوازییه‌ى له نرخى ئێستا و پێشترى دۆلاره‌كه ده‌مێنێته‌وه ده‌كه‌وێته كۆتایی قیستهكانهوه.
به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، ئه‌وه‌شى وت: كه له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا و كۆمپانیاكان داده‌نیشین و له‌گه‌ڵ رێكده‌كه‌وین كه جگه له‌و گۆڕِانكارییهى له نرخى دۆلاردا ده‌كرێت قیسته‌كانیش كه‌م بكه‌ینه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان