دەنگ نێت
دادوەرێکی پێشو رایدەگەیەنێت دادگای پێداچونەوە سزای سەر گیراوانی بادینانی پەسەند کردوە، تائێستاش کەسوکاری ئەو زیندانیانە و لایەنە فەرمییەکانیش ھیچیان لەوبارەوە نەوتوە.
دادوەر: لەتیف مستەفا، لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک ئەمڕۆ سێشەمە نوسیویەتی: بەداخەوە دەستەی سزایی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم کە لە پێنج دادوەر پێک دێن بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد، بەڵام وەکخۆی دەڵێت: جارێ بڕیارەکە "چاپ و ئیمزا" نەکراوە.
ئەو دادوەرە ئەمڕۆ بە 'رۆژێکی رەش و وەرچەرخانێکی ترسناک لەروی بەکارھێنانی دادگا بۆ سزادانی سیاسی' ناودەبات و پێیشیوایە ناوبانگی ھەرێمیش زیاتر ناشیرین دەکات.
ئاماژە بەوەشدەکات تاکە رێگە بۆ ھەڵگرتنی ئەم سزایە، ئەوەیە کە سەرۆکی ھەرێم بڕیارێکی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات، چونکە بە وتەی خۆیی پێشبینی ناکرێت دەستەی گشتی دادگای پێداچونەوەش بڕیارەکەی بۆ بگۆڕدێت یان بیەوێت بیگۆرێت ئەگەر داوای راستکردنەوەش بکرێت.
رۆژی ١٦ی شوباتی ئەمساڵ، ھەریەکە لە رۆژنامەنوس و چالاکوانان: (شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم و هاریوان عیسا)، لەلایەن دادگای تاوانەکانى دوی هەولێرەوە بە تۆمەتی دروستکردنی مەترسی بۆسەر ئاسایش ھەرێم یەکی بە ٦ ساڵ زیندانی حوکم دران، ئەمەش ناڕەزایەتیەکی زۆی لێکەوتەوە، تا ئەوەی خودی سەرۆکی ھەرێم بەیاننامەی نیگەرانی دەربکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان