ده‌نگ نێت
تۆماركردنى ناوى هاوڵاتیان له تۆمارى بایۆمه‌ترى ده‌نگده‌ران به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى ئێستا تۆمار ده‌كرێن كارتى ده‌نگدانیان بۆ دروست ناكرێت.
بۆهه‌ڵبژاردنى داهاتوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڕیاره هه‌ر هاوڵاتیه‌ك تۆمارى بایۆمه‌ترى نوێی ده‌نگدانى نه‌بێت، مافى ده‌نگدانى نامێنێت، به‌ڵام به بڕیارى كۆمسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌ركردنى كارتى ده‌نگدان واده‌كه‌ى كۆتاى هاتوه.
رێبوار حه‌سه‌ن، لێپرسراوى نوسینگه‌ى گه‌رمیانى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به رادیۆى ده‌نگى وت: "تۆماركردنى بایۆمه‌ترى به‌رده‌وامى هه‌یه، به‌ڵام هاوڵاتیانیش سه‌ردان بكه‌ن سودى نابێت، چونكه له 15ى ئه‌م مانگه‌وه دروستكردنى كارت راگیراوه.
وتیشى: تۆماركردنه‌كه به‌ده‌وامه، به‌ڵام ره‌نگه دواى هه‌ڵبژاردن كارته‌كانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
له سنورى گه‌رمیان نزیكه‌ى ٧٥ هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌یه، له یه‌ك بنكه‌ى تۆمارى بایۆمه‌ترى ده‌نگدان له كه‌لار كه ٣٤ هه‌زار كه‌س له‌و بنكهیهن ١٧ هه‌زار كه‌س تۆمارى بایۆمه‌ترییان نوێكردوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە رزگاریی دارستانێکی دەستکرد دروستدەکرێت
-
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان