دهنگ نێت
به پێى وتهى پهرلهمانتارێكى كوردستان ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان بەشێوەیەکی مەترسیدار پیسبوەو مەترسی گەورەی چەندین نەخۆشی ھەیە لەوانە نهخۆشى شێرپەنجەیه.
عهلى حهمهساڵح، پهرلهمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان له پهرلهمانى كوردستان نوسراوێكى ئاراستهى پهرلهمانى كوردستان كردوه و هۆشدارى دهدات لهوهى پاشماوەی پاڵاوگەو گۆڕەپانی نەوت و تێزابی تانجەرۆ و سلێمانی و ئێران دێتە دەریاچەی دەربەندیخان كه بڕێکی زۆر قوڕقوشمی تێدایە.
دهشڵێت: شەش ڕۆژ جارێک ئەم ئاوە بەسەر ھاوڵاتیان دابەشدەکرێت بەبێ ھیچ فلتەرێک، بەپێی پشکنینەکان نەک بۆ خواردنەوە بۆ ھیچ بەکارھێنانێک نابێت و نەخۆشی پێست دروستدەکات.
له بارهى پرۆژەی ئاوی دەربەندیخانهوه ئاماژهى بهوهكردوه کە ٤٠٪ تەواوبوە، ئێستا وەستاوە کە دەیتوانی گرفتی ئاو چارەسەر بکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان