دهنگ نێت
دادوەری پێشوی دادگای لێکۆڵینەوەی قۆرەتو کە لە ماوەکانی پێشودا دادبینی ژمارەیەک دۆسیەی گەندەڵی کرد، وەکو سەرۆکی دادگای بەرایی کەلار دەستبەکار بو.
بە پێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، دادوەر: عەبدولئەمیر جومعە، لە ھەفتەی پێشوەوە لەلایەن دادگای پێداچونەوەی کەرکوک/گەرمیان، کراوە بە سەرۆکی دادگای بەرایی کەلار و بەمپێیەش سەرپەرشتی دادگاکە بە گشتی دەکات.
دادوەر عەبدولئەمیر جومعە، پێشتر دادوەری لێکۆڵینەوەی قۆرەتو بو، کە دادبینیکرد بۆ ژمارەیەک دۆسیەی گەندەڵی و بەھەدەردانی داھاتی گشتی و تەزویر لە مامەڵە فەرمیەکان و ژمارەیەک بەڕێوبەر و بەرپرسی حکومی بەوھۆیەوە راگرت و خستە زیندان.
لە چەند مانگی رابردوشدا لە دادگای قۆرەتوەوە گوازرایەوە بۆ کەلار و وەکو دادوەری کەتن و توندوتیژی خێزانی دەستبەکار بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان