دەنگ نێت
شیرین ئەمین، ئەندامی پارلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لەسەر زیادەڕۆییکردنە سەر موڵک و زەوی گشتیی لە گەرمیان، سکاڵای لای داواکاری گشتی لەسەر چەند بەرپرسێک جوڵاندوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەی بۆ دەنگ نێت نێردراوە، شیرین ئەمین دەڵێت: ئەمڕۆ چەند دۆسیەیەکمان دا بە داواکاری گشتی و داوای جوڵاندنی سکاڵامان دژ بەو بەرپرسانەکرد.
ئەو شوێنانەی کە بەھۆیەوە پارلەمانتارەکە سکاڵای جوڵاندوە، بریتیە لە: پارکی ژینا کە بەشێکی کراوە بە ھەرزان بازاڕ، یانەی شێروانە کە چەند دوکانێک بەتەنیشت یاریگای کەلارەوە دروستکردوە و ھەروەھا بینای ماڵی گەنجانی کەلار کە کراوە بە قوتابخانەی ئەھلی.
دەشڵێت: لەگەرمیان و كەلار بەدیاریكراوی بەرپرسانی چاوچنۆك ھەرچی زەوی نایاب و ستراتیژی دەڤەرەكە ھەیە دەستی بەسەردا دەگرن و یەكە ئیداری و لایەنە مەعنییەكان چاویان لەئاست بەرپرسان داخستوە.
ئەو کە سەرۆکی لیژنەی دەستپاکیە لە پارلەمانی کوردستان، باس لەوەشدەکات ھاوڵاتی وا ھەبوە لەبەر ناچاری زیادەڕۆیی کردوە و سزا دراوە، بەڵام بۆ 'بەپرس و دەستڕۆشتوەكان نەك ڕووبەڕووی سزا ناكرێنەوە، بەڵكو ھەندێک كات بە ھاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان كارئاسانیان بۆدەكرێت'.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵژنێک لە نەخۆشخانەیەکی کەلار گیانی لەدەستدا
-
-
هەواڵفەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: هەر پرۆژەیەک یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ دانەنێت مۆڵەتی ژینگەیی هەڵدەوەشێنرێتەوە
-
-
راپۆرتسەرۆکی شارەوانی کەلار نوێترین رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەخاتەڕو
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی 'روناکی' چاوەڕێی وەڵامی هەولێر و سلێمانین
-
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
زۆرترین بینراوەکان