دەنگ نێت
لەکاتێکدا مەراسیمێکی فەرمیی و حکومییە، کەچی بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی وتاری حزبەکەی لە مەراسیمی دابەشکردنی زەوی بەسەر وارسی شەھیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دەخوێنێتەوە، ئەمەش بە 'بەحزبییکردنی' پرۆسەکە لێکدەدرێتەوە.
لە مەراسیمی راگەیاندنی تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بەسەر وارسی شەھیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی لە کەلار کە دوێنێ پێنجشەمە بەڕێوەچو، لەپاڵ وتاری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرۆکی شارەوانی کەلار، بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانیش وتارێکی پێشکەش کرد.
لە وتەکەی دا، پۆڵا سیروان تاڵەبانی، بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی، بەناوی ھاوسەرۆک و سەرکردایەتی حزبەکەیەوە دەستخۆشی لە بڕیاری دابەشکردنی زەوی لە کەلار کرد.
پێشکەشکردنی وتارەکەی بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی، ناڕەزایەتی ژمارەیەک لایەنی لێکەوتوەتەوە، لەوبارەوە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لیستی گۆڕان (کەریم عەلی) دەڵێت: وتاری بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیان پێچەوانەی هەموو یاساو عورفێکی بەڕێوەبردنە کە بەرپرسی حزبی لە کۆبونەوەی ئیداریدا بەشداربێت و وتاری هەبێت.
پێیشیوایە ئەم کارە 'لاوازی بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە رونتر دەکاتەوە'.
ھاوکات شوان محەمەد، کارگێڕی لقی گەرمیانی پارتی و ئەندامی دەستەی داکۆکی لە کەسوکاری ئەنفالکراوان، لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی: "ئەگەر زەوی حکومەت دابەشی دەکات بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی بۆ گووتار لە ڕێ و ڕەسمی دابەش کردنی زەویەکاندا پێشکەش دەکات؟".
ھاوکات پاش مەراسیمەکەی کەلار، وەزارەتی شارەوانی راگەیەنراوێکی بڵاو کردوەتەوە و بە ناڕاستەوخۆیی ئاماژەی بەوەداوە کە پرۆسەکە لەپێناو مەرامی سیاسی دا کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان