دەنگ نێت
دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی راگەیەنراوێکی لە وەڵامی وەزارەتی شارەوانی بڵاوکردەوە لەسەر دابەشکردنی ژمارەیەک پارچە زەوی لە کەلار، ھاوسەرۆکی یەکێتی لاھور شێخ جەنگیش لە راگەیەنراوێک دا پشتگیری لە پرۆسەی دابەشکردنی زەویەکان و خودی قوباد تاڵەبانی دەکات.
لە راگەیەنراوەکەی لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی دا ھاتوە: "ده‌ستخۆشى له هه‌ڵوێستى جێگرى سه‌روكى حكومه‌ت كاك قوباد تاڵه‌بانى ده‌كه‌م، كه له‌سه‌ر مافى كه‌سوكارى شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى هاتۆته ده‌نگ".
دەشڵێت: هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بێ جیاوازی و به هه‌موو چین و تویژهكانهوه، خاوه‌نى راسته‌قینه‌ى سامانى ژێر زه‌وى و سه‌ر زه‌وى و ئه‌م خاكه پیرۆزه‌ن، ناكرێت لێبگه‌ڕێین به‌مه‌رامى سیاسى بێ به‌ش بكرێن له مافه ره‌واكانیان.
ئەمەش دوای ئەوەھات دوێنێ ژمارەیەک زەوی بە شێوەی "ھەوایی" لە کەلار دابەشکرا و راگەیاندنەکانی یەکێتی وەک دەستپێشخەریی و خزمەتی جێگری سەرۆکی حکومەت باسیان لێوەکرد، ھەر ئەمڕۆش وەزارەتی شارەوانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو کارەی بە نایاسایی و بێ بەھای یاسایی ناوبرد، پاشانیش جێگری سەرۆکی حکومەت رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە داکۆکی لەدابەشکردنی زەویەکان کردەوە و بە مافی ئەو کەسانەی ناوبردبو کە پێیان درا بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان