ده‌نگ نێت
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى راگه‌ینراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌داته‌وه كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبو ئه‌و زه‌ویانه‌ى دابه‌شكراون به‌هایی یاساییان نیه، ده‌ڵێت: هیچ کەس و هێزێک نیە، بتوانێت لەبەردەم مافە رەواکانتان بوەستێتەوە.
قوباد تاڵه‌بانى، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر دابه‌شكردنى زه‌وى بۆ زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربوانی شاڵاوی ئەنفال ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: وەرگرتنی زەوییەکانتان مافێکی ڕەوا و یاسایی خۆتانە و دڵنیاتان دەکەمەوە کە هیچ کەس و هێزێک نیە، بتوانێت لەبەردەم مافە رەواکانتان بوەستێتەوە.
ده‌شڵێت: ئەو زەوییانەی وەری دەگرن هەموو ڕێکارێکی یاسایی پێویستی بۆ كراوە و بەپێی سێ فەرمان لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرکراون و رێکارەکان لەکابینەی نۆیەمدا تەواوکراون، کە ناوەڕۆکی سێ فەرمانەکە بریتییە لە دابەشکردنی زەوی بەسەر ١١١٤٢ کەس لە کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان