دەنگ نێت
رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ هاوکاری دارایی پێشکەش بە گەنجانی کەلار دەکات بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە مامناوەند و بچوکەکان، وەکخۆی دەڵێت: ھاوکاریەکەش نە زیادەی لەسەرە و نە پێویست بە گەڕاندنەوە دەکات.
لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەی بۆ دەنگ نێت نێردراوە، رێکخراوەکە ئاماژەی بە مەرجەکانی پێشکەشکردنی داواکاری داوە، لەوانە: پێویستە ژمارەی کرێکار و کارمەندانی کارەکە لە ئێستادا لە نێوان ٣ بۆ ٣٠ کەسدابێت (جگە لە خاوەن کار).
ھەروەھا پێویستە کارەکە بەلانیکەم پێش ٤ ساڵ دامەزرابێت و بەردەوامبێت لە کارکردن.
ئەو بوارانەی کە ھاوکارییەکە دەیگرێتەوە، بریتین لە: (کەرتی خۆراک، کەرتی خزمەتگوزاری ، کەرتی کەرەستەی کیمیاوی، کەرتی ئۆتۆمبێل، کەرتی بازرگانی گشتی، کەرتی کشتوکاڵ، کەرتی پزیشکی و تەندروستی).
رێکخراوەکە ئەم لینکەی دیاریکردوە کە لە رێگەیەوە ئارەزومەندان دەتوانن داواکانیان پێشکەش بکەن، دوا کاتیش بۆ پێشکەشکردنی داواکاری رێکەوتی ٢٥/٤/٢٠٢١ـە.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ھاوکارییەکە، دەتوانن ئەم فایلەی لایخوارەوە بکەنەوە:
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان