ده‌نگ نێت
سه‌ربارى زۆربونى ئۆتۆمبێلى جام ره‌ش و بێ ژماره له سنورى گه‌رمیان بە وتەی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان تا ئێستا هیچ شوفێرێک له گه‌رمیان رێكارى وه‌رگتنى مۆڵه‌تى جامى ره‌شى نه‌كردوه.
له‌پاش بریارێكى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ تۆماركردنى ئۆتۆمبێلى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌رتا له ئێستا له سنورى گه‌رمیان ژماره‌یه‌كى زۆرى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌رتا هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌ى ئۆتۆمبێلى جام ره‌ش زیادى كردوه.
عەبدولڕەحمان زەهاوی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگه‌یاند: "تا ئێستا هیچ شوفێرێک لای ئێمە تۆمار نەکراوە کە بە یاسایی جامى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى رەش بکات".
وتیشى: لێپێچینه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامه لەگەڵ هەمو ئەو ئۆتۆمبیله جام ڕەش و بێسەرەتایانەدا، ئەوانەی جامیان رەشە دەبێت پێبژاردنی ملیۆنێك دیناریان بۆ بکرێت و بۆ ماوەیەک دەست دەگیرێت بەسەر ئۆتۆمبیلەکانیان دا کە لە هەفتەیەک زیاتر نەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان