ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى نه‌خشه‌دانانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: نه‌خشه‌ى بنه‌ڕه‌تى سێ شاره‌وانی ته‌واو بوه، به‌ڵام به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌میینانه‌وه هه‌ڵنه‌ستاون به ته‌واوكردنى رێكاره یاساییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى كارى پێویست.
كاروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌خشه‌دانان و ئاوه‌د‌انكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى وت: "نه‌خشه‌ى سێ شوێن (گرده‌گۆزینه، ساڵح ئاغا، شێخ ته‌ویل) ته‌واوبوه و ماوه‌یه‌كى زۆره له شاره‌وانیه‌كان و شاره‌وانى په‌یوه‌ندیداره به‌هۆى كێشه‌ى هاولاتیان و كۆرۆناوه دواكه‌وتوه".
وتیشى: هه‌ندێك له شاره‌وانیه‌كان تۆمه‌ت ئاراسته‌ى ئێمه ده‌كه‌ن كه كه‌مته‌رخه‌م بوین، له كاتێكدا ئێمه ته‌واومان كردوه و نوسراومان ئاراسته‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان كردوه لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت كه لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌م ده‌ستنیشان بكات كه هه‌ڵنه‌ستاوه به ئه‌نجامدانى كاره‌كانى له ماوه‌ى یاساى خۆیدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان