ده‌نگ نێت
بودجه په‌سه‌ند كرا و هه‌ر به‌رپرس و لایه‌نه له‌لای خۆیه‌وه ناردنى په‌یامى پیرۆزبایی ده‌ستپێكرد، رۆژنامه‌نوسێكیش ده‌ڵێت یه‌ك دونیا قاره‌مان بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا په‌یدا بوه.
له دوێنێوه و پاش ئه‌وه‌ى بودجه‌ى ساڵی 2021ى عێراق له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تێپه‌ڕێنرا، زۆربه‌ى كه‌سه یه‌كه‌م و به‌رپرسه باڵاكانى هه‌رێم په‌یامى پیرۆزباییان ناردوه، له‌وانه: مه‌سعود بارزانى، نێچیرڤان بارزانى، مه‌سرور بارزانى، قوباد تاڵه‌بانى و لاهور جه‌نگى، كه هه‌مویان وه‌كو ده‌ستكه‌وت له په‌سه‌ندكردنى بودجه‌یان روانیوه.
لایخۆشیه‌وه رۆژنامه‌نوس كه‌مال چۆمانى، ره‌خنه له‌م مامه‌ڵه‌یه‌ى به‌رپرس و لایه‌نه‌كان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: یه‌ك دونیا قاره‌مان بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا په‌یدا بوه.
چۆمانى هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:ده‌ستى هه‌موتان خۆش، به‌ڵام بیرتان نه‌چێت هیچ كاتێك هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى نه‌بونى بودجه و پاره‌ى نه‌بوه، به‌ڵكو كێشه‌ى ئیداره‌دانى بودجه و سه‌رچاوه‌كانى هه‌بوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان