ده‌نگ نێت
به‌هۆی مانگرتنى شۆفێرانى تانكه‌رى گواستنه‌وه‌ى نه‌وته‌وه، دو رۆژه به‌رهه‌مى نه‌وت له سنورى گه‌رمیان و كێڵگه‌ى حه‌سیره راگیراوه، خاوه‌نى كۆمپانیایه‌كى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتیش رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌تا ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كه ته‌نده‌ره‌كه‌ى پێدراوه ده‌ستبه‌ردارى كاره‌كه‌ى نه‌بێت، به‌رده‌وام ده‌بین له مانگرتن.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، به‌هۆی بونى كێشه له پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى كێڵگه‌ى نه‌وتى حهسیرهدا، ماوه‌ى دو رۆژه گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى ئه‌و كێڵگه‌یه راگیراوه، كێشه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كۆمپانیای "بلاك پوڵ" پێشتر ته‌نده‌رى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى كێڵگه‌كه‌ى بۆ ده‌رچوه، ئه‌ویش خۆی راسته‌وخۆ تانكه‌رى بارهه‌ڵگرى دابین نه‌كردوه، به‌ڵكو كارى گواستنهوهكهى داوه‌ته بهڵێندهرى ناوه‌ندی "ثانوي" كه كۆمپانیای (كیپ ئۆف ئۆیڵ)ـه و ته‌نكه‌ره‌كان هی ئه‌م كۆمپانیایه‌ن، به‌ڵام ئه‌مساڵ كه ته‌نده‌ر كراوه، كۆمپانیای كیپ ئۆف ئۆیڵ خۆیشی ته‌نده‌رى پێشكه‌شكردوه و ویستویه‌تى له بری ئه‌وه‌ى وه‌ك بهڵێندهرى ناوه‌ندی بێت، راسته‌وخۆ گرێبه‌سته‌كه بۆ ئه‌و ده‌ربچێت، به‌ڵام دواتر كۆمپانیای گازپرۆمى وه‌به‌رهێنه‌رى كێڵگه نه‌وتیه‌كه، ته‌نده‌ره‌كه‌ى نه‌داوه‌ته كۆمپانیای دیكه و گرێبه‌سته‌كه‌ى بۆ كۆمپانیای (بلاك پوڵ) درێژكردوه‌ته‌وه.
ئه‌م كاره‌ش نیگه‌رانى كۆمپانیاكانى تری لێكه‌وتوه‌ته‌وه كه ته‌نده‌ریان پێشكه‌ش كردوه، به‌تایبه‌تى كۆمپانیای كیپ ئۆف ئۆیڵ و به‌وهۆیه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بلاك پوڵ راگرتوه كه پێشتر گواستنه‌وه‌ى نه‌وتیان بۆ ده‌كرد.
ئازاد عه‌بدولقادر، به‌رپرسی كۆمپانیای (كیپ ئۆف ئۆیڵ)، له‌وباره‌وه به رادیۆی ده‌نگى وت: ماوه‌ى شه‌ش ساڵه كۆمپانیای بلاك پوڵ قۆرخی نه‌وتى كێڵگه‌كه‌ى كردوه.
وتیشی: ئێمه‌ش دژ به‌و قۆرخكارییه مانمان گرتوه و رازیی نین گواستنه‌وه‌ى نه‌وته‌كه به‌و كۆمپانیایه بدرێت، چونكه قۆرخكاری كردوه.
له‌باره‌ى بونى ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه تائێستا هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه له ئارادا نیه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان