دهنگ نێت
پارێزەی دۆسیهكهى غالب محمد، دەڵێت لەبەر بەلاڕێدابردن و ترس لەسەر دۆسیەکە داوای گواستنەوەی دۆسیەکەمان کردوە لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق.
وریا محمد، پارێزەی دۆسیهی غالب محمد، ئهندامى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق بە ڕادیۆی دەنگی راگەیاند: تا ئێستا داواكارییه و داوامانكردوه دۆسیهكه بگوازینهوه.
وتیشى: ههمو كهسێك دهتوانێت داواى گواستنهوهى دۆسیهكهى ئهگهر مهترسى لهسهر به لاڕێدا بردنى دۆسیهكه ههبێت، ئێمهش لەبەر بەلاڕێدابردن و ترس لەسەر دۆسیەکە داوای گواستنەوەی دۆسیەکەمان کردوە لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق.
ئێوارەی 28-2 ، د. غالب محەمەد عەلی، پارلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان و ھاوپەیمانی ھیوا، لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا بە چەقۆ و بۆکسی ئاسنین لەلایەن کەسێکەوە ھێرشی کرایە سەر و بریندارکرا، دواتر ئاشکرا بو کە ھێرشکەرەکە بە (حامیدە سور) بەناوبانگە و پێشتر لە ھێزە ئەمنیەکانی سەر بە پارتی کاریکردوە. دواتر راگەیەنرا کە ماڵەکەیان پشکنراوە، بەڵام توانیویەتی ھەڵبێت و گومانەکان بۆ ئەوە دەچن کە بەرەو ھەولێر و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی چوبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان