ده‌نگ نێت
لەکاتێکدا بەپێی یاسا بەرکارەکان پێویستە بەرپرسان زانیاری و لێدوان بە رۆژنامه‌نوسان بدەن، بەڵام وەک بەشێک لە رۆژنامەنوسانی گەرمیان ئاماژەی بۆ دەکەن قایمقامی بە وەکالەتی کفری زۆربەی کات وەڵامی پەیوەندیەکانیان ناداتەوە و لێدوانیشیان بۆ نادات.
گه‌رمیان حهمهپور، په‌یامنێرى كه‌ناڵى ئین ئاڕ تی لە گەرمیان، به رادیۆى ده‌نگى وت: چه‌ند جارێك بۆ كارى میدیاى په‌یوه‌ندیم به قایمقام کفرییەوه كردوه، به‌ڵام بێ وه‌ڵام بوه.
هاوكات عه‌لى حسێن، په‌یامنێرى كه‌ناڵى سپێده لە گەرمیان، دوپاتى ئه‌وه ده‌كاته‌وه چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندى به قائیمقامى كفرى به وه‌كاله‌ت كردوه و میواندارى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر كێشه‌كانى قه‌زاكه به‌شدارى بەرنامەکانیان بكات و لێدوان بدات، به‌ڵام ناوبراو ئاماده نه‌بوه.
له‌باره‌ى هۆكارى وەڵامنەدانەوەی رۆژنامەنوسان و ئامادە نەبون بە پێدانی لێدوان و زانیاریی لە کاتێکدا بەرپرسی یەکەی کارگێڕیی قەزایەکە، رادیۆى ده‌نگ چه‌ند جارێك و لە چەند رۆژ و کاتێکی جیاواز دا په‌یوه‌ندى به سیروان شوكر، قایمقامى به وه‌كاله‌تى قه‌زاى كفریهوە كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كانى بێ وه‌ڵام بون.
بە گوێرەی مادەی چوارەم بەشی سێیەمی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاریی کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە پەرلەمانی کوردستان دەرچوێنراوە، ھەمو کەسێک مافی دەستکەوتنی زانیاریی ھەیە.
ئەم مافە بۆ رۆژنامەنوسان بەتایبەتی بەرفراوانترە وەک لە یاسای رۆژنامەگەری کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دەرچوێنراوە، لە مادەی دوەم بڕگەی دوەم جەخت لەو مافەی رۆژنامەنوس کراوەتەوە.
پاش ئەوەی جەلال نوری قایمقامی قەزای کفری لە جێگەی سەڵاح کوێخا لە 2-9 ساڵی رابردوەوە بە وەکالەت بو بە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سیروان شکور کە پلەی بەڕێوبەری ناحیەی ھەیە، بە وەکالەت کرا بە قایمقامی قەزای کفری.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان