دەنگ نێت
بەرپرسێکی پێشوی گۆڕان یەکێتی تۆمەتبار دەکات بە دەستی دەستی پێکردن لە پێدانی پۆستی بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان بە بزوتنەکەوەیان کە کاندیدی پۆستەکە شەوی رابردو کۆچی دوایی کرد.
عهدنان عوسمان، وتەبێژی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان، لە نوسینێک دا بۆ کۆچی دوایی (داود سەرکەلی) پێشمەرگەی دێرین و ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان، نوسیویەتی: لە رێکەوتنی پۆست دابەشکردنی نێوان گۆڕان و یەکێتی بڕیاردرابوو (داود سەرکەلی) بکرێت بە بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان (...) کەچی ساڵانێک، سەرباری تەواو بونی هەمو ئیجرائاتە ئسوڵی و کارگێڕیەکان، فەرمانی دەستبەکاربونی کاک داود بەردەوام دوائەخرا بەبێ بونی هیچ بیانویەکی قانونی".
ئەو بەرپرسە پێشوەی گۆڕان، رەخنە لە یەکێتی نیشتمانی دەگرێت کە ئەو پۆستەی بە گۆڕان و کاندیدەکەیان نەداوە، وەکخۆی دەڵێت: "ئیمزایەکی ئیجرائی مابوو کەچی نەیانکرد".
داود سەرکەلی، پێشمەرگەی دێرێنی یەکێتی نیشتمانی، شەوی رابردو لە کەلار کۆچی دوایی کرد. ئەو لە ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبوە و لە کۆتایی ھەشتاکاندا بوە بە پێشمەرگە و لەدوای راپەڕینیش لە سلکی ئەمنی دا کاری کردوە کە دوا پۆستی بەڕێوبەری پۆلیسی نەوت و گازی گەرمیان بوە، لەگەڵ دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندی بەو حزبەوە کردوە و لەسەر ئەوەش ماوەیەک لە پۆست و بەرپرسیارێتی دورخرایەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان