دەنگ نێت
ئه‌مرۆ ده ساڵ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى 25ى شوباتى ساڵى 2011 تێده‌په‌رێت و تا ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ى تۆمه‌تبارن به كوشتن و برینداركردنى هاوڵاتیانى كه‌لار لە خۆپیشاندانەکە، ده‌ستگیر نه‌كراون و نه‌ڕۆشتونەته به‌رده‌م دادگا.
له 25ى شوباتى ساڵى 2011، خۆپیشاندان له كه‌لار ئه‌نجامدرا و خۆپیشانده‌ران چونه به‌رده‌م باره‌گاى لقى ٢٢ی گەرمیانی پارتى دیموکراتی کوردستان و به هۆى ته‌قه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه دو هاوڵاتى بەناوەکانی: (بیلال ئەحمەد و محەمەد رەشید)ـەوە شه‌هید بون و ژماره‌یه‌ک ھاوڵاتی تریش بریندار بون.
ھەر دوای روداوەکەش، سکاڵا لەسەر کۆمەڵێک کەس بە تۆمەتی تەقەکردن و کوشتنی خۆپیشاندەران تۆمارکرا.
پاش تێپه‌رینى ده ساڵ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كه‌دا، تا ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ى تۆمه‌تبارن له دۆسیه‌ى ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران كه له نێویاندا به‌رپرسى لقى گەرمیانی پارتى هه‌یه، نه‌چونه‌ته به‌رده‌م دادگا و ئه‌و دۆسیه‌یه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
ھاوکات ئەمڕۆ و بۆ یادکردنەوەی ئەو روداوە، ژمارەیەک چالاکوان چونە سەر گۆڕی (بیلال ئەحمەد) یەکێک لە شەھیدانی خۆپیشاندانەکە و چەپکە گوڵیان لەسەر گوڵکۆکەی دانا و پۆستەری یادکردنەوەی ئەو قوربانیەیان ھەڵکرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان