ده‌نگ نێت
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى رێكخراوى iom ٧٦٪ى ئه‌و ئاوارانه‌ى هاتوته‌نه گه‌رمیان ده‌ڵێن هه‌رگیز گه‌رمیان جێناهێڵن و به پێی توێژینه‌وه‌كه‌ش كه‌لار به پایته‌ختى میهره‌بانى و میوان دۆستى دانراوه.
بێستون ژاڵه‌یی، به‌رپرسى كاروبارى مرۆیی له ئیداره‌ى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: توێژینه‌وه‌ى رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى له نیوان ١٤ى شارى عێراقدا كراوه، به تایبه‌ت كه به‌غدادى پایته‌خت و هه‌ولێرى پایته‌ختى تێدایه، كه‌لار به پایته‌ختى میهره‌بانى و میوان دۆستى له لایه‌ن ئاواره‌كانه‌وه دیارى كراوه.
به پێى توێژینه‌وه‌كه، ٩٨%ى ئاواره‌كان متمانه‌یان به خه‌ڵكى كه‌لار هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كه‌ى ڕێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى له ١٤ گه‌وره‌شارى عیراق و هه‌رێمى كوردستاندا بەناونیشانی "شارەکان وەک ماڵ وماوا" ئه‌نجامى دراوه، راى ئاواره‌كان وه‌رگیراوه، كه‌لار به میهره‌بان و میوان دۆستترین شار له له‌خۆگرتنى ئاواره‌كاندا هاتوه.
ده‌رئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كه، به‌م جۆره بوه و ئاواره‌كان له كه‌لار به‌م جۆره ڕاى خۆیان ده‌ربڕیوه:
%76 ده‌ڵێن هه‌رگیز كه‌لار به‌جێ ناهێڵین.
%75 ئینتیمایان بۆ شاره‌كه هه‌یه و خۆشیان ده‌وێ.
%75واهه‌ست ئه‌كه‌ن له‌كه‌لار قبوڵكراون و وه‌ك خانه‌خوێ و خاوه‌ن ماڵ سه‌یر ئه‌كرێن.
%98 متمانه‌یان به خه‌ڵكى كه‌لار هه‌یه.
%100 متمانه‌یان به ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه.
%99 واهه‌ست ئه‌كه‌ن له‌كه‌لار به‌ته‌واوه‌تى پارێزراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان