ده‌نگ نێت
بۆ پێدانی مۆڵەتی هەڵکەندنی بیری ئاو لە گەرمیان ١٦ ئەندامی ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، یاداشتێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن کردوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پێدانى مۆڵه‌تى بیر هه‌ڵكه‌ندن بدرێته‌وه به‌رێوبه‌رایه‌تى و ئیداره‌كان.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه پێدانى مۆڵەتی هەڵکەندنی بیری ئاو لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕاگیراوە، به وته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌مه هۆكار بوه بۆ زیادبونى هه‌ڵكه‌ندنى بیر به شێوه‌ى زیاده‌رۆیی.
کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی به ڕادیۆی دەنگى راگه‌یاند: "١٦ئەندامی ئەنجومەن بە پشتگیری جێگری سەرۆکی ئەنجومەن یاداشتێکمان ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن کردوه، بۆ ئه‌وه‌ى لە کۆبونەوەی داهاتوی ئەنجومەندا بڕیار بدرێت یەکە ئیدارییەکانى ناوچەکان ده‌سه‌ڵاتى پێدانى مۆڵەتی هەڵکەندنی بیری ئاویان هه‌بێت".
لێدوانى ده‌نگى کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان